zhyr

ئیسرائیل لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکەوە وەڵامی ئێران دەداتەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەناڵی 13ی ئیسرائیل ڕایگەیەند، ئەنجوومەنی وەزیرانی سیاسی و سەربازی لە بارەی چۆنێتی وەڵامدانەوەی ئێران کۆبووەتەوە و بڕیاری فەرمیشی لەسەر وەڵامدانەوەکە دەرکردووە، بەڵام بە گوتەی گەورە بەرپرسانی ئیسرائیلی کە ئاگاداری وردەکارییەکانی پلانی وەڵامدانەوەکەی ئێرانن، گوایە حکوومەتی ئیسرائیل دەیەوێت بە شێوازێک کۆتایی بە وەڵامدانەوەی ئێران بهێنێت کە لە داهاتوویەکی نزیکدا نەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادان، یان بەردەوامبوونی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سەری یەکتری.

کەناڵەکە لەزاری بەرپرسێکی وڵاتەکەوە دەڵێت، ئیسرائیل دەیەوێت ئۆپراسیۆنێکی گەورە لە دژی ئێران بکەن، بەڵام ڕێگەیەکیان ناوێت پەلکێشی جەنگێکی تەواویان بکات، هەرچەندە ئاماژەکان بەو ئاراستەیە کە کاتی وەڵامدانەوەی ئێرانیان دیاری نەکردووە، هەروا بە پێویستی نازانن بەمنزیکانە وەڵامدانەوەکە جێبەجێ بکەن، بەڵام لە ئاستی سیاسییدا کار لەسەر دیاری کردنی وادەیەکی گونجاو دەکەن.

بەرپرسەکە ئەوەشی خستۆتەروو،  ئەگەر هەیە دوای ئۆپراسیۆنی زەمینی لە لوبنان کاتێکی گونجاو بۆ وەڵامدانەوەی ئێران دیاری بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار