zhyr

گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: هەموو ڕێکارێکمان گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی


ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2024، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق و خودی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران، بایەخی تەواو بە پێشخستنی تواناکانی بەرگریی ئاسمانیی دەدات.


دەشڵێت، حکومەتی عێراق، ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆریای باشوور کردووە بەر لە چەند مانگێک پێش ئێستا، بۆ دابینکردنی سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانیی، تەواوکردنی ئەو سیستەمە و کارپێکردنی کاتی دەوێت.


ئەوەشی خستۆتەڕوو، عێراق توانای چاودێریی کردنی ئاسمانی خۆی هەیە لەگەڵ چاودێرییکردنی ئەو فڕۆکانەی بە ئاسمانی عێراقدا دەفڕن.


گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرباری ئەوەی هەموو ڕێکارێک بۆ پارێزگاریی لە ئاسمانی عێراق گیراوەتە بەر، بەڵام هێشتا بە تەواوی جێی دڵنیایی نییە.


وتیشی: فڕۆکەی ئێکس 16 و کی 50ی کۆریایی کە زۆر پێشکەوتوون، لەگەڵ فڕۆکەی چاودێری و بارهەڵگر، وا لە هێزی ئاسمانی عێراق دەکەن بتوانن پارێزگاریی لە عێراق بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار