zhyr

بەهۆی هێرشێکى سوپای ئیسرائیل بۆسەر مزگەوت و قوتابخانەیەک، لە دێربەلح لە غەززە، ٢٤ کەس گیانیانلەدەستدا

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەرگریی شارستانی کەرتی غەززە لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکى سوپای ئیسرائیل بۆسەر مزگەوت و قوتابخانەیەک، لە دێربەلح لە غەززە، ٢٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٩٣ کەسى دیکەش برینداربوون.

دەشڵێت، مزگەوت و قوتابخانەکە، شوێنى داڵدەدانى ئاوارەکانى کەرتى غەززە بوون و ئەو کەسانەشى کوژراون، هاوڵاتى سڤیل بوون.

هاوکات لایی خۆشیانەوە سوپای ئیسرایل ڕایگەیاند، لەدوای بەدەستگەیشتنی زانیاریی ئەمنی لەلایەن سوپای وڵاتەکە، هێرشێکی ئاسمانیی وردیان بۆسەر بزووتنەوەی حەماس لە دێر بەلح ئەنجامداوە و ژمارەیەک چەکدارى حەماسیان کردووەتە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار