کەشناسی عێراق: لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێم باران دەبارێت
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، پێشبینیدەکات هەفتەی داهاتوو لە هەندێک ناوچەی عێراق باران ببارێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بارانبارینەکە هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت و هەروەها خێرایی با زیاددەکات، هاوکات پلەی گەرمی لە خوار 40 پلەی سیلیزییەوە دەبێت لە هەموو ناوچەکان بەتایبەت باکوور و رۆژئاوا.
کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچەکانی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی عێراق بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبێت و پلەی گەمی کەمێک بەرزدەبێتەوە و خێرایی با زیاددەکات.
بابهتی پهیوهندیدار