ماتیو لوسیانۆ: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، نزیكەی ٢٣٥ هەزار هاوڵاتی لوبنان ئاوارەی سووریا بوون
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ماتیو لوسیانۆ، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، نزیكەی ٢٣٥ هەزار هاوڵاتی لوبنان ئاوارەی سووریا بوون، لە ٢٣ی ئەیلوولەوە تا ئەمڕۆ ئەو ژمارە هاوڵاتییەی لە لوبنانەوە هاتوونەتە سووریا بریتی بوون لە ١٥٢ هەزار هاوڵاتی سووریا کە نیشتەجێی لوبنان بوون و ٨٢ هەزار كەسیشیان لوبنانی بوون.
هاوکات، هەفتەی ڕابردوو عەلی حەمییە وەزیری گواستنەوەی لوبنان ئەوەیخستەڕوو، بەهۆی هێرشێكی ئیسرائیلەوە ڕێگای دەروازەی سنووری مەسنە داخرا، كە ئەو ڕێگایە سەدان هەزار كەس بۆ ئاوارەبوون بەكاریان دەهێنا
بابهتی پهیوهندیدار