zhyr

کەجەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، بەبۆنەی پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم جۆرەیە:

پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ٩ـی تشرینی یەکەم، کە یەکێکە لە ئۆپەراسیۆنە سیاسییە هەرە گەورەکانی مێژووی مرۆڤایەتیی بە دوژمنکارییەکی گەورە، خیانەت و دووڕوویەتی ئەنجامدرا، ٢٦ ساڵ بەسەریدا تێپەربوو، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێکۆشانی ئازادیی گەلانی بندەستی جیهان ئەنجامدرا، ئەو پیلانگێڕییە و هەروەها هەموو ئەو هێزانەشی لە پیلانگێڕییەکەدا بەشداربوون، جارێکی دیکە شەرمەزار دەکەین.

ڕێبەر ئاپۆ بە دەستپێکردنی شۆڕشی ئازادیی کوردستان بوونی گەلی کوردی سەرلەنوێ مسۆگەر کرد، بۆیە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد، بزووتنەوەی ئازادیی و جەنگاوەرانی ئازادیی یەکجار خەمبار و توڕەکرد، چالاکوانانی “ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن”، ئەم پەژارە و توڕەییەیان کردە چالاکیی و لە دژی گەورەترین پیلانگێڕیی مێژوو، ڕەسەنترین چالاکییان ئەنجامدا.

تێکۆشان دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ئافرێندرا، فراوانتر بوو و کرا بە تێکۆشانی نێودەوڵەتیی ئازادیی و بووە یەک لە گەورەترین هەڵمەتەکانی مێژوو، لە کەسایەتی خالید ئۆڕاڵ، ئاینور ئارتەن و سەلامەت مەنتاشدا کە پێشەنگەکانی ئەم هێڵەی تێکۆشانن، ئێمە شەهیدانی “ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن” جارێکی دیکە بە ڕێزی زۆرەوە یاددەکەینەوە و بە پێزانینەوە بەژنی خۆمان لەبەردەم تێکۆشانیاندا دادەنەوێنین.

لە کەسایەتی ئەواندا سەرجەم شەهیدانی دیموکراسیی و شۆڕش بە ڕێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە و بەڵێنی وەفاداری و سەرکەوتن کە بە شەهیدانمان داوە، سەرلەنوێ دووبارە دەکەینەوە.

پیلانگێڕیی ٩ـی تشرینی یەکەم یەکێکە لە ڕووداوە گرنگەکان کە دەبێت لێی تێبگەین، زۆر هێز لە پیلانگێڕییەکەدا دژی ڕێبەر ئاپۆ یەکیانگرت و پێکەوە هەنگاویان نا، ئەمەش پەیوەندی بە دەرەنجامەکانی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەسەر کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە، زۆرێک لە هێزەکان کە لەسەر بەرژەوەندییەکان ڕێکنەدەکەوتن، لەم پیلانگێڕییەدا یەکیان گرت، ئەمەش دەریدەخات کە پیلانگێڕییەکە وەک ئۆپەراسیۆن و پیلانی هێزە هەژمونگەراکان ئەنجامدراوە، ئەو هێزە هەژمونگەرایانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە پیلانیان داناوە و پیلانگێڕییەکەیان ئەنجامداوە بریتین لە ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل، ناتۆ و دەوڵەتانی ئەورووپاش هاوبەشی ئەو پیلانەن کە خرایە بواری جێەبەجێکردنەوە، پیلانگێریی وەک ئۆپەراسیۆنێکی ناتۆ-گلادیۆ جێبەجێکرا.

لە نێوان پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی و هەوڵدان بۆ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە پەیوەندییەکی زۆر نزیک هەیە، ئەمریکا و هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیان وەک بەربەستێک لەبەردەمیاندا دەبینی، بۆیە ئەوانیان کردە ئامانج، لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هێڵێکیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانا، ڕێکخستن و مێشکی سیستەمی داردەستەیی، دواکەوتوو، ڕەگەزپەرست، قڕکەر، کۆلۆنیالیستی لەسەر گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکاند و ئازاد کرد.

هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی بۆیان دەرکەوتووە کە تا ئەو هێڵەی پەکەکە بوونی هەبێت، کە ژن و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕزگار دەکات و چارەسەر بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەخوڵقێنێت، ئەوان ناتوانن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دڵی خۆیان دیزاین بکەنەوە، بۆیە لەناوبردنی هێڵی پەکەکەیان بە یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنا، لەبەر ئەوەش پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدا پیلانی بۆ دانرا و جێبەجێ کرا.

یەکێک لە ئامانجەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی زیندووکردنەوەی ئەو کوردایەتییە داردەستە بوو کە بەهۆی دەرکەوتن و سەرهەڵذانی پەکەکە لاواز بوو، لەسەر ئەو بنەمایە ڕۆڵ درا بە هێڵی داردەستی کوردی، بە تایبەت هەوڵێکی زۆر بۆ بەهێزکردنی ئەم هێڵە لە باشووری کوردستان درا، هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە بنەڕەتدا پشتیان بە کوردایەتی داردەست بەستبوو و بەم شێوەیە پیلانیان بۆ پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی داڕشت و جێبەجێیان دەکرد.

ئەوان لە ڕێگەی بێکاریگەرکردنی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، لە بنەڕەتدا دەیانویست مۆدێلی ژیانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەناوببەن کە ئەڵترناتیڤێکە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەم شێوەیە گەورەترین بەربەست لەبەردەم مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییدا لەناو دەچوو، بەشداری چالاکانەی ئیسرائیل لە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییدا بۆ ئەوە بوو کە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵی پێبەخشیبوو، ئێستا بە پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا، ڕێگە بۆ ئیسرائیل دەکرێتەوە و هاوکات و پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی لە شێوەی گۆشەگیریی ڕەهادا بەردەوامە، ئەمەش زۆر شت دەردەخات.

ئەمە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی بۆ لەناوبردنی مۆدێلی ژیانی ئازادیی جێگرەوە  و دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێی بەرژەوەندییەکانی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی، لە لایەن هێزەکانی مۆدێرنیتە سەرمایەدارییەوە درێژەی پێدەدرێت، تەیب ئەردۆغان و ئاکەپە ئەم پیلانە جێبەجێ دەکەن، کە ئاماژەیە بۆ ئامانج و پڕۆژانەی کە کاریان بۆ دەکەن، ئەو ئەرکە دراوەتە ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان بۆ درێژەدان بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی و لەسەر ئەو بنەمایە سیاسەتەکانی کوشتنی کورد جێبەجێ بکەن، بۆ ئەمە ئامادەکرابوون و خرانە سەر حوکم.

کاتێک هەموو ئەمانە هەڵدەسەنگێندرێن، دەبینرێت کە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی تەنیا بۆ کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا پیلانێکە کە لە دژی هێڵی ئازادیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئامادە کراوە، لەناوبردنی ژیانی ئازاد و مرۆڤایەتی ئازادیی بۆ خۆی کردووەتە ئامانج بۆیە پیلانگێریی ٩ـی تشرینی یەکەم دژ بە هێڵی ئازادیی، هێرشێکی ئایدیۆلۆژیای مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە بۆ سەر گەلان و مرۆڤایەتی.

هاوکات تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییش تێکۆشانێکی ئایدیۆلۆژیی و سیاسییە، هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بۆ شکستپێهێنانی پیلانگێڕیی و پڕۆژەی ژیانی دیموکراتیک کە پشت ئەستورە بە ئازادیی و ئیکۆلۆژی کە لە ئەنجامی قووڵبوونەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتووەتە ئاراوە، وایکرد ئەم تێکۆشانە ئەنجام بۆ گەلان بەدەستبهێنێت.

ڕێبەر ئاپۆ لە دژی مێشکی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی کە دوژمنی ژنان، کۆمەڵگە، ژینگەیە و ژیانی گەیاندووەتە ئاستی داڕمان، لە هەمان کاتدا لە دژی سیستەمی پیاوسالار، نەژادپەرست، نەتەوەپەرست و نەتەوە-دەوڵەتپەرستی مێشکی نەتەوەی دیموکراتیک و مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ئافراند و وەک کاریگەرترین چەک ڕادەستی گەلان، ژنان ومرۆڤایەتی کرد، لە ڕێگەی هەڵمەتی ئازادیی نێودەوڵەتییەوە لە دژی گەورەترین پیلانگێڕیی مێژوو گەورەترین تێکۆشانی ئازادیی و حەقیقەت لە مێژوودا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی دەبوایە بگەیشتایە.

بە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی هەڵمەتی ئازادیی نێودەوڵەتیی پیلانگێریی مێژوویی یەکەمجار بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە ئاشکرا دەکرێت و سیستمی ژیانی ئەڵترناتیڤی سەردەم دەخوڵقێندرێت، تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی لەسەر ئەو بنەمایە بە گوڕدان بە هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی و بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی سەردەکەوێت، لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵی ٢٧ـەمینی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەییدا دەبێت پەرە بە تێکۆشان بدرێت، ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییش بە تەواوەتی تێکبشکێندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار