بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٥٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٧ ملیۆن و ٨٨٣ هەزار و ٨٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
دەشڵێت، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٤٥ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار و ٨٦ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
جێگەی ئاماژەیە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە نرخی دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار