وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق: زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی لوبنان ئاوارەی عێراق بوون
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی لوبنان ئاوارەی عێراق بوون و پێشتریش محمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێنمایی بۆ ئامادەكاریی بۆ پێشوازیكردن لە ئاوارەكان لوبنان دەركردبوو.
ئەوەشی خستۆتەوو، تا ئێستا عێراق لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەف و دەروازەی قائیمەوە پێنج هەزار و ٦٩٣ پەنابەری لوبنانی وەرگرتووە، هەروەها هەموو پێداویستییەكیان بۆ دابینكرداوە.
جێگەیە ئاماژەیە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێنمایی بۆ ئامادەكاریی بۆ پێشوازیكردن لە پەنابەرانی لوبنان و ئاسانكاریی بۆ چوونە ناو خاكی عێراق دەركردبوو.
هاوکات، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند بوو، بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، نزیكەی ٢٣٥ هەزار كەسی هاوڵاتی لوبنان ئاوارەی سووریا بوونە و ڕۆژانەش ڕێژەكە لە بەرزبوونەوەدایە.