کاروانی هاوکارییەکانی عێراق لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومانکرا
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕوانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆكه ئیسرائیلیه‌كان هێرشی ئاسمانیان به سێ مووشه‌ك كردووه‌ته سەر سێ بارهه‌ڵگری خۆراك و پێداویستی پزیشكیی له كارگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێلی ئێرانی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی حه‌سیه كه ده‌كه‌وێته باشووری شاری حومس.
دەشڵێت، ئه‌و بۆردوومانه، بووته هۆی برینداربوونی سێ كه‌س "له تیمه‌كانی فریاگوزاریی"، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه له عێراقه‌وه ده‌هاتن بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌و لوبنانیانه‌ی كه به‌هۆی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئیسرائیله‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هاوکات لای خۆیەوە، عامر خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری شاری پیشه‌سازی حه‌سیا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە كه هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیل سێ ئۆتۆمبێلی ناو شاره پیشه‌سازییەکەی كردووەته ئامانج كه باركرابوون به كه‌ره‌سته‌ی پزیشكیی و فریاگوزاریی.