zhyr

لەساڵیادی 7ی ئۆکتۆبەردا ئیسرائیل زیانە مرۆییەکانی ئاشکرا دەکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2024، سوپای ئیسرائیل لە یادی هێرشی حەماس بۆسەر ئیسرائیل ڕایگەیاند، زیاتر لە 40 هەزار ئامانجیان لەماوەی ساڵی ڕابردودا پێكاوەو 4700 تونێلیان دۆزیوەتەوەو، هەزار پێگەی تەقاندنی موشەكیان خاپوركردووە.

سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستۆتەڕوو، 726 سەرباز لە 7 ئۆكتۆبەری ساڵی 2023وە كوژراون، كە 380 كەسیان لەو رۆژەدا كوژراون، 346 سەربازیش لە هێرش بۆ ناو غەززە كوژراون، كە لە ڕۆژی 27 ئۆكتۆبەری 2023وە دەستیپێكردووە.

دەشڵێت، ژمارەی سەربازە بریندارەكانی ئیسرائیل لەو كاتەوە تائێستا گەیشتووەتە 4576 سەرباز، 56 سەربازی دیكەش گیان لە دەستداوە، لە ئەنجامی روداوەكان لە دەرەوەی كردەوە سەربازییەكان.

سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە13 هەزار و 200 موشەك لە غەززەوە هەڵدراوە بۆ ئیسرائیل، 12 هەزار و 400 موشەكی تریش لە لوبنانەوە هەڵدراوە، هاوكات 60 موشەك لەسوریاو 180موشەك لە یەمەن و 400 موشەك لە ئێرانەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار