بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٦٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٠ ملیۆن و ٥٤٧ هەزار و ٩١٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
دەشڵێت، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٣ ملیۆن و ١٤٧ هەزار و ٩١٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
جێگەی ئاماژەیە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە نرخی دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار