ڕۆژنامەی (العربي الجدید): ڕوسیا نایەوێت دۆخی سوریا لەوە ئاڵۆزتربێت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕوسیا ڕێگانادات میلیشیا عێراقیەكان لە سوریاوە هێرش بكەنە سەر ئیسرائیل نایەوێت دۆخی سوریا لەوە ئاڵۆزتربێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2024، ڕۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی میلشیا عێراقیەكان ئامادەبونێكی گرنگیان هەیە لە جوگرافیای سوریادا، كە دیارترین پێگەكانیان لە حمس (ناوەڕاستی سوریا)و دەرعاو ڕیفی دیمەشق(باشور) بۆ پشتیوانیكردن لە هێزەكانی ڕژێمی سوریا.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، خۆ بەدورگرتنی لە بەركارهێنانی ناوچەكانیان لە سوریا بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل پرسیاری زۆر لەبارەی هۆكارەكانی وروژاندووە، بەتایبەت كە ئەو مەودایەی فرۆكە بێفرۆكەوانەكان و موشەكان دەیبڕن كەمترە لەنێوە بە بەروارد بە عێراق، وێڕای وردی پێكهان و زامنكردنی ئامانجی هێرشەكە.

دەشڵێت، چوار سەرچاوە لە گروپە چەكدارەكان ڕەتیانكردووەتەوە قسە لەبارەی ئەم پرسە بكەن، بەڵام یەكێكیان ئاماژەی بەوەداوە دۆخی سوریا بەرگەی ئاڵۆزی زیاتر ناگرێت و روسیاش نایەوێت سوریا ببێتە گۆڕەپانێكی نوێ جەنگ.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، نوێنەرایەتی گروپە چەكدارەكانی عێراق لە سوریا پاشەكشێی زۆری كردووە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ژمارەیەكی كەم لە چەكدارو نوێنەرایەتی و سینگەی ماوە لەوێ‌.

دەشڵێت، بڕیاڕی حكومەتی سوریا ئەوەیە خۆی بەدوور بگرێت لەو جەنگەو روسیاش پشتتیوانی ئەو بژاردەیە دەكات .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار