zhyr

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: لە باشووری لوبنان ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەستپێدەکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەڤیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، فیرقەی ٩١ جەلیل دەستیکردووە بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی سنووردار و ئامانجدار لە باشووری لوبنان.

ئەڤیخای ئەدرعی ئەوەسی خستۆتەڕوو، ئەو فیرقەیە بریتییە لە لیوای یەدەگی سێیەم و لیوای یەدەگی هەشتەم و لیوای ٢٢٨ی نەهال لە باشووری لوبنان ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئەنجام دەدەن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، داوامان لە هەموو دانیشتووانی گوندەکانی لوبنان کردووە، کە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە تا ئاگاداریان دەکەینەوە، نەگەڕێنەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان.
جێگاى ئاماژەیە، حزبوڵای لوبنانی لە یەکەمین ساڵیادی هێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار