حەیدەر نوری: یەدەگی ستراتیژیی ئێستای بەرووبوومی گەنم لە سەرجەم کۆگاکانی عێراق زیاتر لە 5 ملیۆن تۆنە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، حەیدەر نوری، بەرێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، یەدەگی ستراتیژیی ئێستایی بەرووبوومی گەنم گەیشتووەتە زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 هەزار تۆن لە سەرجەم کۆگاکانی عێراق.
دەشڵێت، عێراق ناکەوێتە ژێر هیچ قەیرانێکی جیهانییەوە، بەهۆی ئەوەی بڕی گەنمی پێویست لە هەموو پارێزگاکاندا هەیە و هەر پارێزگایەک یەدەگێکی ستراتیژی خۆی هەیە کە بەسە بۆ ساڵێکی تەواو، جگە لە پارێزگای بەسرە، کە لە پارێزگاکانی دیکەوە بۆی دەگوازرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکاری تەواویان هەیە بۆ هەر بارودۆخێکی نائاسایی جیهانی لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی گەنم یان هەر پشێوییەک لە پرۆسەی گواستنەوەدا هەبێت.
بابهتی پهیوهندیدار