لە لوبنانەوە ٤٠٠ هەزار کەس ئاوارەی سوریا بوون
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، یەکەی بەڕێوەبردنی مەترسی و کارەساتی حکومەتی لوبنان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەدا، زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە لوبنانەوە چوونەتە خاکی سووریا.
دەشڵێت، لە ڕۆژی ٢٣ی ئەیلوولی مانگی ڕابردووەوە تاوەکو ٥ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ئاسایشی گشتیی لوبنان ئاوارەبوونی ٣٠٠ هەزار و ٧٧٤ هاوڵاتیی لوبنان و گەڕانەوەی ١٠٢ هەزار و ٢٨٣ هاوڵاتیی سووریا بۆ ناو خاکی سووریا تۆمارکردووە.
جێگەی ئاماژەیە، پێشتریش هیومان رایتس وۆچ ئاشکرایکردبوو، هێرشەکانی ئەمدواییەی ئیسرائیل بۆ سەر دەروازەی سەرەکی سنووری نێوان لوبنان و سووریا، ڕێگریی لە هەڵاتنی ئاوارەکان و ئۆپراسیۆنەکانی هاوکاریی مرۆیی دەکات، هۆشداریشیدا لەوەی خەڵکی مەدەنی ڕووبەڕووی مەترسييەکی گەورە دەبنەوە.
بابهتی پهیوهندیدار