فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق: لەڕێگەی فڕۆکەی ئێف ١٦ەوە شەش چەکداری داعشمان لە سەڵاحەدین کوشتووە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئاشکرایکرد، لەڕێگەی فڕۆکەی ئێف ١٦ەوە شەش چەکداری داعشمان لە سەڵاحەدین کوشتووە، دەشڵێت هێرشە ئاسمانییەکە بەگوێرەى زانیارى ورد و دروستى هەواڵگری ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنەکەمان وەک هەوڵێک بۆ تۆڵەسەندنەوەى شەهیدانى کەرکووک ئەنجامداوە.

جێگەی ئاماژەیە، لەمانگى ڕابردوودا چەکدارانى داعش چەند جارێک لە ڕێگەى تاکەکەسییەوە هەوڵى کردەى چەکدارییان لە پارێزگاى کەرکووک دابوو، ناو بەناویش کردەى چەکداری لەو ناوچانەدا ئەنجامدەدەن کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار