zhyr

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئیسرائیلییەكان باش دەزانن كە مووشەكەكانمان دەتوانن بگەنە هەموو ئامانجەكانیان

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێـران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی بەرپەچی توندی هەر هێرشێک دەداتەوە کە ژێرخانی ئابووری ئێران بەئامانج بگرێت.

دەشڵێت، ئەگەر ئیســرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران وەڵامی توندتری پێدەگات و ئامانجەکانی لەناو خاکی وڵاتی دوژمندا دیاریکردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیی هەر کەسێک کە دژی قەوارەی زایۆنی بووەستێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ئێستادا ئیسرائیل لە ئامادەكاریدایە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ١ی ئەم مانگەی ئێران، هاوکات زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیش هۆشداریی لە هەڵگیرسانی شەڕێكی گەورە لە ناوچەكە دەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار