وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق: عێراق ٤٥٢ ئاوارەی لوبنانی دیکەى وەرگرت

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردەوامن لە پێشوازیكردن لە ئاوارەكانی لوبنان، كە بەهۆی هێرشەکانى ئیسرائیلەوە ئاوارە بوون.

لە ڕاگەندراوەکەشدا هاتووە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی دەروازەی سنووری قائیمەوە كۆمەڵەی چوارەمی ئاوارەكانی لوبنانیان وەرگرت، كە لە ٤٥٢ هاوڵاتی پێكهاتبوون.

جێگەی ئاماژەیە ئیسرائیل ماوەی چەند ڕۆژێكە هێرشەكانی لە لوبنان و سوریا و فەڵەستین چڕ كردووەتەوە و سەدان هاوڵاتی مەدەنیی و چەندین سەركردەی گرووپە چەكدارەكانی كوشتووە.


هاوکات، بە هۆی هێرشەكانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ٢٥٠ هەزار هاوڵاتیی ئاوارە بوون و پێویستیان بە هاوكاریی مرۆیی هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار