لە سنوورى دێرەزوور ھێرش کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانى مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە مووشەک ھێرش کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکا لە کێڵگەی کونیکو لە ڕیفی سنوورى دێرەزوور.
ئەوەش خراوەتەڕوو، مووشەکەکەش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی سەر بە ئێرانەوە ھەڵدراوە، بەڵام سیستمی بەرگری ئاسمانی توانیوێتی بەرپەرچی بداتەوە.
هاوکات بەپێی هەواڵەکەى ڕوانگەی سووری، لە ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە، بنکەکانی ئەمریکا لەناو خاکی سووریا ڕوبەڕووی ١٤٣ ھێرش بوونەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار