بەسێ هۆزات: دەبێت گەلی باشوور دەنگ بدەن بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ٢٠ی ئەم مانگە بۆ پەرلەمانی باشووری کوردستان دەڵێت، هەڵبژاردنی باشوور لەناو شەڕێکی گەورەدا بەرێوەدەچێت و دەبێت گەلی باشوور دەنگ بدەن بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان و تۆڕی هاوکار، خیانەتکار و سیخوڕیش لە هەڵبژاردن تێکبشکێنن.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، ئەوەشی خستۆەتەروو، هەڵبژاردنی باشوور لەناو شەڕێکی گەورەدا بەرێوەدەچێت، لە باشوور هێرشەکانی داگیرکەر و لکاندن هەیە، ئیدارەی باشوور وپارتیش بە تەواوەتی لەناو ئەو شەڕەدان، لە کەشوهەوایەکی بەم جۆرەدا هەڵبژاردن دەکرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "گەلەکەمان دەبینێت کە کێ خیانەتکار-داردەست و سیخوڕە، دەزانێت کە کێ زیانیان پێدەگەنێت و کێ سیاسەتی چەپەڵ بەرێوەدەبات و دەشزانێت کە کێ نیشتمانپەروەرە، دەزانێت و دەبینێت کە کێ بۆ بەرژەوەندیی، شکۆمەندیی و بەهاکان تێدەکۆشێت و لەو پێناوەدا بوونی هەیە و سیاسەت دەکات".

بەسێ هۆزات لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لەم هەڵبژاردنەدا دەبێت گەلی باشوور دەنگ بدەن بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتیمانپەروەرەکان، ئەو کاندیدانەی کە داکۆکی لە شکۆی ئەم گەلە دەکەن، پارێزگاری لە بەها نەتەوەییەکانی ئەم گەلە دەکەن، بۆ ئەوە تێدەکۆشن و سیاسەت بەڕێوەدەبەن.

وتیشی: دەبێت تۆڕی هاوکار، خیانەتکار و سیخوڕیش لە هەڵبژاردن تێکبشکێنن، پێوسیتە گەلەکەمان لە باشوور لەو هەڵبژاردنەدا لە بەرامبەر هێڵی داردەست و خیانەتکار بەهێزترین هەڵوێست نیشان بدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار