وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢٣٠ هێرشمان کردۆتە سەر لوبنان و غەززە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ چوارشەممە،٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، سوپا سەرکەوتوو بووە لە نەهێشتنی ژمارەیەک ئەندامی حزبوڵا لە باشووری لوبنان، ئەمە جگە لە بۆردومانکردنی شوێنی هەڵدانی مووشەکەکانیان و ئامرازە جۆراوجۆرەکانی شەڕ.

دەشڵێت، سوپا لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و چەند ئامانجێکیان بۆردومان کردووە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستۆتەڕوو، هێزەکانیان نزیکەی ١٨٥ ئامانجی حزبوڵایان لە لوبنان و ٤٥ ئامانجی حەماس لە کەرتی غەززە بۆردوومان کردووە.

وتیشی: هێزەکانی سوپای ئیسڕائیل لە هەموو بارەکاندا لە ڕووی هێرشبردن و بەرگرییەوە ئامادەن.

هاوکات، حزبوڵای لوبنانی باسیلەوەکردوە، لە نزیک گوندی لابونەی سنووری لوبنان و ئیسرائیل، هێزەکانی سوپای ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار