سوپای ئیسرائیل كوژرانی ئەحمەد مستەفا حاج عەلی، فەرماندەی سەربازیی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند

یەک مانگ لەمەوپێش



سوپای ئیسرائیل كوژرانی ئەحمەد مستەفا حاج عەلی، فەرماندەی سەربازیی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند، دەشڵێت، ئەو كەسە بەرپرسیار بوو لە تەقاندنی سەدان مووشەك بۆ ناوچەی كیریات شمۆنا.


سوپای ئیسرائیل لە بارەی كوژرانی فەرماندەیەكی سەربازیی حزبوڵای لوبنان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.


لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لە هێرشێكیاندا بۆ سەر لوبنان توانیان ئەحمەد مستەفا حاج عەلی، فەرماندەی سەربازیی حزبوڵای لوبنان بكوژن.


ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسە بەرپرسیار بووە لە تەقاندنی سەدان مووشەك بۆ ناوچەی كیریات شمۆنا لە ناو خاكی ئیسرائیل.


لە ماوەی ڕابردوودا حزبوڵا لە ئاستی سەركردایەتیدا گورزێكی بەهێزی بەركەوتووە، كە چاودێران پێیان وایە كاریگەریی زۆری لەسەر تواناكانی ئەو حزبە لە مەیدانەكەدا هەبووە.


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەرپرسێكی حكومەتی لوبنان بڵاویكردەوە، حزبوڵا وازی لە پەسەندكردنی ئاگربەست لە غەزە هێناوە وەك مەرجێك بۆ ئاگربەست لە لوبنان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار