بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە ٢٦٣ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٣ ملیۆن و ٣١ هەزار ٨٧٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٨٦٦ هەزار و ٢٠ دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٣ ملیۆن و ٣١ هەزار و ٨٧٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٨٦٦ هەزار و ٢٠ دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٥١ ملیۆن و ١٦٥ هەزار و ٨٥٢ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ٦٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .
بابهتی پهیوهندیدار