زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛
لە ٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج.
ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٢٠خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە قەنناس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کردە ئامانج و کەسێکیان لێکوشتن.
ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:١٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە قەنناس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کردە ئامانج و کەسێکیان لێکوشتن.
ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٤:٤٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بولدۆزەرێکی داگیرکەری تورکیایان بە چەکی قورس کردە ئامانج کە سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگایەکی سەربازی بوون بە ئامانجی فراوانکردنی ناوچە داگیرکارییەکانی ژێر دەسەڵاتیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار و بە تەواوەتی بولدۆزەرەکەیان تێکشکاند.
ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٥:٣٠ هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار بە قەناس سەربازانی داگیرکەریان کردە ئامانج و دوو سەربازی داگیرکەریان لەناوبرد.
لە ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٣:٠٥ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدی بە قەناس سەربازانی داگیرکەریان کردە ئامانج و سەربازێکیان کوشت.
٢. ناچەی خاکورکە؛
لە ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی قورس حەشارگەیەکی سەربازانی داگیرکەریان لە گردی شەهید هێمن کردە ئامانج.
٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ٨ی تشرینی یەکەم تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاب جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
لە ٩ی تشرینی یەکەم تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی لە ڕۆژئاوای زاب ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛
لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی تشرینی یەکەم ٣ جار هێرش کرایە سەر مەیدانەکانی بەرخۆدان لە بەربازنە و سەنینە و شەهید شەریف لە خاکورکە، ناوچەی دەشتی کافیا و سیانی لە کاری ٣ جار بۆردوومانکران، مەیدانەکانی بەرخۆدان لە سێری مەتینا لە مەتینا دوو جار و مەیدانەکانی بەرخۆدانی گردی جودی و گردی بەهار و گردی ئامێدی لە ڕۆژئاوای زاب ٦ جار بۆردوومانکران، ناوچەی بەیبلانیش لە قەندیل جارێک بۆردوومانکرا. کە کۆی گشتی دەکاتە ١٥ هێرشی ئاسمانی.
لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی تشرینی یەکەم، مەیدانەکانی بەرخۆدانی گردی شکێف و شەهید شەریف لە خاکورکە ٣ جار و گۆڕەپانی بەرخۆدانی سێری مەتینا لە مەتینا ٣ جار و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب ٦ جار بە هێلیکۆپتەر بۆردوومانکران. کە کۆی گشتی دەکاتە ١٢ هێرشی ئاسمانی.
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل