ئیسرائیل بۆردوومانی ناوەندی شاری بەیروتی کرد

6 مانگ لەمەوپێش



هاڵاتی

ئەمڕۆ هەینی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دوو هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووتی پایتەخت، ١٨ کەس کوژراون و ٩٢ کەس برینداربوون

دەشڵێت، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و هەموویان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست وەدەگرن.

جێگەی ئاماژەیە، شەوی پێنجشەممە ئیسرائیل دوو هێرشی مووشەکی بۆسەر بەیروت ئەنجامدا، و بە گوێرەی قسەی سەرچاوەکان ئامانجی ئیسرائیل سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا بووە لەو وڵاتە، بەڵام پێناچێت ئەو کەسە پێکرابێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار