بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق جارێکی دیکە درۆنی ئاراستەی بەندەری ئیلاتی ئیسرائیل کرد

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق سوورن لەسەر ململانێ لەگەڵ ئیسرائیل و جارێکی دیکە درۆنی ئاراستەی بەندەری ئیلاتی ئیسرائیل کرد، بەبێ ئەوەی قەبارە زیانە گیانی و ماددیەکان ئاشکرابکەن.

دەشڵێت، سوورن لەسەر ئەوەی بەربەرەکانێی ئیسرائیل بکەن تا ئەو گەمارۆیەی خستوویەتییە سەر غەززە و لوبنان هەڵ بگرێت.

ئاشکراشیکردووە، تا ئێستا نیزکەی 40 جار ئەم گروپانە بە درۆن و مووشەک ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج و دوو سەربازیشیان کوشتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار