سبەی وەزیرى دەرەوەى ئێران سەردانى بەغدا دەکات

6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئاژانسى "تەسنیم"ی ئێران ڕایگەیاند، بریارە سبەی عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران، سەردانى بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق تاوتوێى پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان وغەززە بکات.
ئاشکراشیکردووە، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و وەزیرى دەرەوە کۆدەبێتەوە.
دەشڵێت، سەردانەکەى عێراقچى چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت و گفتوگۆ لەبارەى دوایین پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ ڕێگرى لە هێرشە بەردەوامەکانى ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان دەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە، عەباس عێراقچى، هەفتەى ڕابردوو، سەردانى لوبنان و سووریا و سعودیەى کرد، بە ئامانجى دروستکردنى کۆدەنگیی نێودەوڵەتى بەرامبەر بە هێرشەکانى ئیسرائیل و ڕێگری لە تەشەنەکردنى زیاترى شەڕ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
