عێراق ڕۆژانە دوو هەزار و ٥٠٠ تۆن سووتەمەنی فڕۆکە بەرهەمدەهێنێت
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، حامد یونس، بریکارى وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروبارى پاڵاوتن رایگەیاند، بڕی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی سووتەمەنی فڕۆکە گەیشتووەتە دوو هەزار و ٥٠٠ تۆن، بەڵام پێداویستی ناوخۆیی رۆژانە هەزار و ٥٠٠ تۆنە.
بریکارى وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکراشیکرد، ئەو زیادەیەی لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی فڕۆکەدا دەمێنێتەوە، کە بڕەکەی هەزار تۆنە، لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوەی دەکەین.
باسیلەوەشکرد، بەرهەمهێنانی سووتەمەنی فڕۆکە دوو سودی بۆ عێراق هەیە، یەکەمیان زیادبوونی داهاتە، دووەمیان ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی توانای پاڵاوگەکانی عێراق.
بابهتی پهیوهندیدار