zhyr

لوبنان داواکەی ناتانیاهۆ بۆ دوورخستنەوەی ئاشتیپارێزانی UN ئیدانە دەکات.

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و هێزەکانی ئیسرائیل توندتر بووە و ژمارەیەک سەربازی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان برینداربوون. نزیکەی ٤٠ وڵات بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر ئاشتیپارێزانی لوبنانیان کرد. 


ئەمڕۆ یەک شەممە، ناتانیاهۆ داوایکرد پێویستە "دەستبەجێ" به زووترین کات سەربازانی ئاشتیپارێز و تیمەکانیان لە لوبنان بکشێنەوە، بۆ ئەوەی زیانیان پێ نەگات.

شایەنی باسە نەجیب میکاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان، بە توندی ئەم بڕیارەی ناتانیاهۆی ئیدانەکرد و ئەو بانگەوازەی بە "هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە ڕێبازی دوژمنکاریی بۆ پابەندنەبوون بە نۆرمە نێودەوڵەتییەکانەوە" وەسفکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار