جومانە غەلای: ٣٠ ڕۆژ دەرفەت دەدرێت بۆ لابردنی پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژرادن
(1).jpg)
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ئاشکرایکرد، لە دواى ڕۆژی دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، ٣٠ رۆژ لە بەردەم پارت و هاوپەیمانێتى و بەربژێراندا دەبێت بۆ ئەوەى پۆستەر و کەرەستەکانى دیکەى بانگەشەى هەڵبژاردن لابدەن، ئەگەرنا کۆمیسیۆن رێوشوێنى یاسایی لە دژیان دەگرێتەبەر.
جێگەی ئاماژەیە، بەگوێرەى مادەى پێنج لە ڕێکارەکانى بانگەشەى هەڵبژاردنى کۆمیسیۆن، کە ساڵى ٢٠٢٣ پەسندی کردووە، دەبێت بەربژێران و پارتە سیاسییەکان و هاوپەیمانێتییەکان کەرەستەکانى بانگەشە لە ماوەى ٣٠ رۆژ دواى یەکەم رۆژى هەڵبژاردنەوە لابدەن، ئەگەرنا تێچووى لا بردنیان لێ وەردەگیرێت.

بابهتی پهیوهندیدار