zhyr

ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی دەکات، دەستبەجێ لوبنان بەجێبهێڵن

دوێنێ



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: داوا لە هەموو هاوڵاتییە ئەمریکییەکانی نێو لوبنان دەکەین، تاوەکو گەشتی فڕۆکە مەدەنییەکان هەن، تکایە لە رێگەی فڕۆکەخانەی رەفیق حەریرییەوە لە بەیرووت ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.

ئامأەی بەوەشکردووە، لە ٢٧ی ئەیلوولەوە بە هەزاران کورسیی زیاترمان لە نێو فڕۆکەکان کڕیوە بۆ ئەوەی جێگەی ئێوە و خێزانەکانتان ببێتەوە و بێنەوە، بەڵام زۆربەی ئەو کورسییانە هێشتا بە بەتاڵی ماونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، تکایە تێبگەن ئەم فڕۆکە مەدەنییانە تا سەر بەردەوام نابن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار