zhyr

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا

9 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ئەو تۆمارە دەنگییەی کە باس لە وەرگرتنی بەرتیل دەکات، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بە وەکالەت دەرچووە.

دەشڵێن، هۆکاری فەرمانەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ئەو تۆمارە دەنگییە دەگەڕێتەوە کە دەگوترێت حەیدەر حەنونە و تێیدا باس لەوە دەکات کە بەرتیلی وەرگرتووە.

لەم بارەوەیەوە پێشتر حەنون ڕایگەیاندبوو کە بە هۆی بەدواداچوونەکانی بۆ دۆسیەی گەندەڵی دەکرێتە ئامانج و ئەو تۆمەتانەشی کە ئاڕاستەی دەکرێن، ڕەتدەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار