zhyr

تورکیا بۆردوومانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد

9 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی چەکهەڵگر بۆردوومانی سنووری شێراوای لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

لەم بارەوەیەوە ئاژانسی هەواڵی( ئانها) سەبارەت بە بۆردوومانکردنی شارۆچکەی شێراوا سەربە کانتۆنی عەفرینی لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەم شێوەیە زانیاریی بڵاوکردەوە.

ئاژاناسەکە دەڵێت، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگر ئەو جوتیارانەی کردووەتە ئامانج کە لە گوندی سۆکخانەکێ لە کێڵگەکانیاندا کاریان دەکرد.

ئاژانسەکە ئاشکراشیکرد، لە ئەنجامدا زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
هەر بە پێی سەرچاوەکانی ئاژانسەکە، تاکو ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار