zhyr

هاوسەرۆکی دەم پارتی: دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە و گوێ لە قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگرن

5 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٤، تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە نوسینگەی سەرەکی دەم پارتی لە ئەنقەرە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی پارتەکەیدا وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا، ڕەنگە تەمەنی ئێمە گەنج بێت، بەڵام تێکۆشانی ئێمە لەسەر بنەمای تێکۆشانی سەدان ساڵە دامەزراوە، دەم پارتی لە گەلەکەمان پیرۆز بێ، وتیشی: دەم پارتی گەرەنتی دادپەروەری، ئاشتی و ژیانی مرۆڤەکانە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە دەستبەجێ دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێتەوە و گوێ لە قسە و وەڵامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگرن، ئێمەی کورد، کرێکاران و بندەستان خاوەنی سەرەکی ئەم وڵاتەین.

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، باسیلەوەشکرد، گۆشەگیری هەڵبگرن و با پێکەوە سەیر بکەین بزانین ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی چی ئاڕاستەی ڕێکخستنەکەی و هەڤاڵانی دەکات، بۆچی بانگەوازێکی بەتاڵ دەکرێت لە دوورگەیەک کە ٤٣ مانگە هیچ باڵندەیەک بەسەریدا نەفڕیوە؟ کەواتە دەبێت دەستبەجێ دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێتەوە و ئێمەش گوێ دەگرین، کە بەڕێز ئۆجالان چ جۆرە وەڵامێکتان دەداتەوە؟ دەرگاکان بکەنەوە و گوێ لە قسەکانی بگرین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار