zhyr

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە: لە تورکیا هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەی کورد هەڵدەگیرێت، بەڵام لە ئێستادا عەقڵیەتی دیموکراتێک بوونی نییە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی


ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لەمیانی چاوپێکەوتنیدا بۆ ئاژانسی فورات نیوز سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەر و چەندین بابەتی دیکە هەڵسەنگاندنی گرنگ و نوێ دەکات و ڕایگەیاند، ئەردۆغان بەر لە کردنەوەی پەرلەمان لە ماڵەکەی خۆیدا چاوی بە باغچەلی کەوتووە یارییەکی نوێ لە دژی کورد و دەم پارتی یەکلایی کراوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە تورکیا هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەی کورد هەڵدەگیرێت، بەڵام لە ئێستادا عەقڵیەتی دیموکراتێک بوونی نییە.

ئاشکراشیکرد، سەرۆکی مەهەپە کە دوژمنی کوردە و جگە لە جینۆسایدی کورد و کردنی کوردستان بۆ ناوچەیەک بۆ فراوانکردنی نەتەوەپەرەستی تورکیا هیچ سیاسەت و ئامانجێکی نییە.


مستەفا قەرەسوو، ئاماژەی بەوەشکرد، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٥ هیچ پرۆسەیەکی نوێی چارەسەری دروست نەبووە، سیاسەت و هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەشداری حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە لە پرۆسەی چارەسەریدا لە ئارادا بوو، هەموو ئەو وتار، پەیام و بەڵگەنامانەی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کرد و بەم دواییانە ڕێککەوتنی دۆڵمە باخچە کە لە ٢٨ی شوباتی٢٠١٥ لە هەموو پەخشە ڕاستەوخۆکانی تەلەفزیۆنەکاندا پێشکەش کرا، بۆ ئەم مەبەستە بوو.

لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی: ئەم ڕێککەوتننامەیه پێش بڵاوکردنەوەی پێشکەشی ئێمه کرا، ئێمە وەک بەرێوەبەری بزووتنەوەکەمان پێشنیارمان کرد کە دوو خاڵی یەکلاکەرەوەی تر زیاد بکرێت، کاتێک ئەم پێشنیارەیان وەرگرت ڕێبەر ئاپۆ وتی، ئەوەی لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە بەسە، ڕێبەر ئاپۆ دەیویست بەم ڕێککەوتننامەیە ئاکەپە و دەوڵەت بخاتە ناو پرۆسەی یەکلاکردنەوەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەردۆغان و بەرپرسانی دەوڵەت کە لە پەیوەندیدا بوون ڕێککەوتنەکەیان ڕەت کردەوە لەبەر ئەوەی لە چارەسەری تێنەگەیشتن، پێشتر لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، بڕیاری وازهێنان لە پلانەکە لە لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا درا کە هەندێک دەڵێن پەکەکە کۆتایی بەو پرۆسەیە هێناوە، ئەوە بەتەواوی ڕاست نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار