zhyr

ڕاديۆی سوپای ئيسرائيل: ئيسرائيل پێنجەم فیرقەی سەربازی بردە سنووری لوبنان

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕاديۆی سوپای ئيسرائيل ڕیگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپراسيۆنە زەمينييەکەيدا ئیسرائیل پێنجەم فیرقەی سەربازی خۆی بردووەتە سنوورەکانی باشووری لوبنان.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، يەکەی ٢١٠ دەستیکردووە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینی سنووردار لە کێڵگەکانی شێبا لە سنووری ڕۆژهەڵاتی لوبنان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئۆپراسيۆنە زەمينييەکەی ئیسرائیل سنووردار و کورت دەبێت، بەڵام بەردەوامە لە زیادکردنی ژمارەی سەربازەکانی.

جێگەی ئاماژەیە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی زەمینی ئیسرائیلەوە بۆسەر لوبنان، تەلئەڤیڤ هێزی زياتر دەنێرێتە باشووری ئەو وڵاتە، فیرقە سەربازییەکانی ئيسرائيل لە سنووری باشووری لوبنان بريتين لە، ٩٨،٣٦،١٤٦،٩١،٢١٠

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار