zhyr

٥٠٠ کارمەندی تەندروستی لەسەرەتای جەنگەوە لە غەززە کوژراون

دوێنێ



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەرپرسانی کەرتی غەززە لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایانگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە، کەرتی تەندروستیی غەززە یەکێک بووە لەو کەرتانەی زۆرترین زیانی پێ گەیشتووە، دەشڵێن، نزیکەی ٢٥ نەخۆشخانەی گەورە و ٨٠ سەنتەری تەندروستی بەهۆی جەنگەوە لە خزمەت وەستاون.

بەرپرسانی تەندروستی غەززە ئاشکراشیانکرد، بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکییەوە دەیان کەس مردوون، داواش لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن بەپەلە بەدەمیانەوە بچن.

باسیان لەوەشکرد، زمانی ژمارە درۆ ناکات و موجاملەی کەسیش ناکات، ئەوەی ماوەی ساڵێکە لە غەززە دەگوزەرێت، مایەی ڕاچڵەکانی جیهانە.
 
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، کەرتی تەندروستی یەکێکە لەو کەرتانەی زۆرترین جار لە لایەن ئیسرائلەوە هێرشی کراوەتە سەر، نزیکەی ١٠٠ دامەزاراوەی تەندروستیی غەززە لەوانەش نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی تەندروستی وێران بوون یاخود لە خزمەت دەرچوون، هەروەها نزیکەی ٥٠٠ کارمەندی تەندروستیش کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار