zhyr

جینین پلاسخارت: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

دوێنێ



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، جینین پلاسخارت، نوێنەری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان ڕایگەیاند، لە هەموو کات زیاتر پێویستە، هاوڵاتییان و ژێرخانی ئابووریی لوبنان بپارێزرێت، هێرشەکانی ئیسرائیلیشی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد.

هاوکات پلاسخارت لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر لوبنان باسیلەوەکرد، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەی نەبەتتیە لە باشووری لوبنان و پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردووە.

دەشڵێت، ئێستا کاتی ئەوەیە کە جەنگەکە بوەستێنرێت و دەرگای دیپلۆماسی و گفتوگۆ بکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار