گوتەبێژی دەم پارتی: چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ شەممە، ١٩ی تشرینی ٢٠٢٤، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" ، پاش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی راپەڕاندنی پارتەکەی رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و هیوای خواست هەڵبژارنێکی سەرکەتوو ئەنجامبدرێت، گوتیشی کە ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە ئاشتەوایی ناوخۆیی کوردە.
دەشڵێت، ئێمە هەمیشە چاودێریی بەشەکانی دیکەی دەرەوەی کوردستانی تورکیا دەکەین، لە باشووری کوردستان هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و ئێمەش چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکەین.
وتیشی: ئێمە بە خەڵک دەڵێین چی بڕیارێک دەدەن بیدەن و هیوای سەرکەوتن بۆ گەلی باشوور دەخوازین.
بابهتی پهیوهندیدار