zhyr

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٧٨ ژن لە ئێران کوژراون.

22 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی هەرانا بڵاوی کردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئێران ٧٨ ژن و کچ کوژراون، دەشڵێن، زۆرینەیان بە هۆی کێشەی خێزانی یان بە پاساوی شەرەف کوژراون.

ئاژانسی هەرانا سەبارەت بە ئاماری کوژرانی ژنان لە ئێران بەمجۆرە زانیاریی خستوەتەڕوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئێران ٧٨ ژن و کچ لە لایەن بنەماڵەکانیان بە هۆکاری جیا جیا کوژراون و زۆرترین حاڵەتیش لە مانگی ئابی ئەمساڵدا بووە کە ٢١ ژن کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرینەی ئەو ژنانە بە هۆی کێشەی خێزانی یان بە پاساوی شەرەف کوژراون.

دەشڵێن، لە مانگی نیسان ١٦ حاڵەت، لە مانگی ئایاردا ١١ حاڵەت، لە مانگی حوزەیران ٨ حاڵەت، لە مانگی تەممووزدا ١٤ حاڵەت، لە مانگی ئابدا ٢١ حاڵەت و لە مانگی ئەیلولدا ٨ حاڵەت لە ٤٤ شاری ئیران تۆمار کراوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار