zhyr

ئایا عێراق دەتوانێت ڕێگریی لە بەكارهێنانی ئاسمانەكەی بکات لەلایەن ئیسرائیلەوە؟

16 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

شارەزایەكی كاروباری سەربازیی ڕایگەیاند، عێراق هیچ توانایەكی نییە بۆ ئەوەی ڕێگە لە ئیسرائیل بگرێت، كە ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاربهێنێت، هەروەها ناشتوانێت وەڵامی سەربازیی بداتەوە.
عەمید ئەعیاد توفانی شارەزای سەربازیی سەبارەت بە بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر ئێران و وەڵامی بەغدا بۆ ئەو كارە، بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.

عەمید ئەعیاد توفانی ڕایگەیاند، عێراق هیچ توانایەكی نییە بۆ ئەوەی ڕێگە لە ئیسرائیل بگرێت، كە ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاربهێنێت.
 
وتیشی، عێراق ناتوانێت وەڵامی سەربازیی ئیسرائیل بداتەوە ئەگەر بێتە ناو ئاسمانی وڵاتەكەیەوە بۆ لێدانی ئێران، تەنیا ئەوەی دەتوانێت بیكات ئەوەیە كە ئەم بابەتە ڕەت بكاتەوە و ئیدانەی بكات، ئەگەر ئەوە ڕووبدات بێ گومان پێشێلكردنی سەروەریی عێراقە و مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، تەلئەبیب بەردەوامە لە ئامادەكاریی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، ئاسمانی عێراق لەژێر كۆنترۆڵی ئەمریكییەكاندایە ڕەنگە كارئاسانی بۆ هێرشەكە بكات، بەتایبەتی عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانی ڕاستەقینە و كاریگەری خۆی نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار