zhyr

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی: چارەسەری پرسەکانی کورد لە دەستی ئێمەدایە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤، تولای حاتیمۆغولاری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لە پەرلەماندا هەڵسەنگاندی بۆ پڕۆسەی ئاشتیی و پێشهاتە گەرمەکان کرد ڕایگەیاند، چارەسەری پرسەکانی کورد لە دەستی ئێمەدایە، ڕێگەی چارەسەری ڕاستەقینە ڕوونە، با گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان لاببرێت، قسەی کۆتایی لای ئەوە.

وتیشی: بەناوی سیاسەتی ئاسایش و سەقامگیرییەوە گەلانی تورکیا دووچاری هەژاری بوونەتەوە، درێژەپێدانی ئەم پڕۆسەیەش بنەمای کێشەکانی کۆمەڵگەیە، ئەوەشی خستەڕوو سیاسەتی ئەمنیەتی بووەتە هۆکاری لێکترازان و پەرتەوازەیی گەلانی ڕەسەنی هەرێمەکە.

ئاشکراشیکرد، دەبێت ئەم ڕاستییە بچەسپێنین، سیاسەتی دەرەوەی ئاکەپە تۆپەکەی هاویشتووە، بەڵام چارەسەری پرسەکانی کورد لە دەستی ئێمەدایە، چارەسەرکردنی پرسەکەش بە مانای بەرقەراربوونی ئاشتییە لە هەرێمەکەدا، چارەسەری پرسی کورد، ڕێباز و موخاتەبەکانی ڕوونە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەردەنگ و موخاتەبی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا و پرسی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە، کە لە ئیمراڵیدا لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە.

ڕاشیگەیاند، دەم پارتی لە پەرلەماندا ناونیشانی پرسی کوردە، بە گوێرەی ئەزموونەکانی پێشومان باش دەزانین ئاشتییەک تا کۆمەڵایەتی نەکرێتەوە ئەوا ناتوانین وەک ئاشتییەکی ڕاستەقینە دەستەبەریبکەین.

سەرۆکی مەهەپە لە لێدوانی فراکسیۆنەکەیدا بۆ لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان قسەی کرد، ماوەی ٤٤ مانگە گۆشەگیری بەردەوامە، بۆ لابردنی گۆشەگیری ساڵانێکە تێدەکۆشین، ڕای گشتی ساڵانێکە داوای لابردنی گۆشەگیری دەکات، بە دڵنیاییەوە پێویستە گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان لاببرێت، لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا وەک دەم پارتی ئامادەی هەموو کارێکین بۆ بونیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار