zhyr

سەبارەت بە هاككردن یان هاك نەكردنی ئامێرەكانی دەنگدان و چارەسەر

دوێنێ



هاوڵاتی


🔻بە هۆكاری شارەزای و تایبەنمەندیمان لەوبوارەدا تەلەفۆن و پرسیاری زۆرمان لێكراوە كە ئایا دەكرێت شتێكی وا ڕووبدات؟!!!
لێرەدا بە چەند خاڵێك لە ڕووی زانستیەوە ڕوونی دەكەینەوە بەبێ لایەنگری هیچ لایەنێك .

🔻پێش هەمووشتێك ئەوەبزانە كە ئێستا جیهانی تەكنەلۆژیا بەشێوەیەك پێشكەوتوە و دەتوانێرت نەك هەر دەستكاری وەرەقەی دەنگدان بكرێت بەلكو دەتوانرێت فیدۆیەك یان وێنەیەك لە هیچەوە دروستبكرێتەوە بەبێ ئەوەی هەستی پێبكەی كە ئەوە فەیكە یان ڕاستەقینەیە.

🔻سەبارەت بە بونە هەڵە لە ئەژماركردنی دەنگەكان دەكرێت لەو خاڵانەی خوارەوە هەڵە ڕووبدات لە سیستەمەكە:

🔻‎خراپی کارکردنی سۆفتەوێرەكان: ئەگەر ئەو نەرمەکاڵایە
(پڕۆگرامەی)کە ژماردنی دەنگەکان بەڕێوەدەبات هەڵە یان هەڵەی تەکنیکی هەبێت، ئەوە ناتوانێت دەنگەکان بە باشی بژمێرێت (كە ئەو جۆرە هەڵەیە لە دەنگدانی ئەمجارە ڕووی نەداوە چونكە بەدەستیش دەنگەكان ئەژماركراونەتەوە(.

🔻دەستکاریکردنی یان هاککردن: بەداخەوە سیستەمی ئەلیکترۆنیش ڕووبەڕووی چالاکییە زیانبەخشەکان دەبێتەوە. ئەگەر سیستەمەکە پارێزراو نەبێت دەكرێت هاک بکرێت یان دەستکاری بکرێت بۆ گۆڕینی یان بە هەڵە ژماردنی دەنگەکان.

‎(كە ئەمشیان (لەكاتی ) ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی ئەمجارە ڕووی نەداوە)


🔻هەڵەی مرۆیی: لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە پرسەکە لە چۆنیەتی دانان یان بەکارهێنانی ئامێرەکان بێت لەلایەن بەرپرسانی هەڵبژاردنەکانەوە ، بۆ نمونە هەڵە لە ڕێکخستنی سیستەمەکە واتا دەستكاریكردنی پرۆگرامەكە، یان مامەڵەکردنی نادروست لەگەڵ ئامێرەکاندا واتا هەڵەبەكارهێنانی ئامێرەكان ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی ئەنجامێکی هەڵە.

(ئەمشیان لەدەنگدانی ئەمجارە ڕووی نەداوە چونكە كارمەندانی كۆمسیۆن شارەزایی تەواویان هەیە لەچۆنیەتی بەكارهێنان)


🔻کێشەکانی هاوتاكردنی داتا واتا ناردنی داتا بۆ سێرفەر: ئەگەر سیستەمی دەنگدان پشت بە ناردنی داتا ببەستێت بۆ سێرڤەرێکی ناوەندی بۆ ژماردن، لەوانەیە کێشە لە گواستنەوەی داتادا هەبێت. لەوانەیە هەندێک دەنگ بە باشی نەگوازرێنەوە یان تۆمار نەکرێن.

(ئەمشیان ڕووی نەداوە چونكە ژمارەی دەنگەكان لە بنكەكان هەمان ژمارەبوون كە لە بغداد بڵاوكرایەوە)


🔻سڕینەوەی مۆرەکان: ئەگەری سڕینەوەی مۆرەکان (یان هەڵبژاردنەکان) كە لەلایەن دەنگدەرانەوە ئەنجامدراون، لەلایەن ئامێری ئەژماركردنی دەنگەكان كەلە سندوقەكانەوە بەستراوە هەیە، ئەوەش دەكرێت ئاماژە بێت بۆ تێکچوونی بە ئەنقەست یان کێشەیەکی دەستکاریکردن لە پرۆگرامی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكە ، ئەمە لەوانەیە ڕووبدات ئەگەر ئامێرەکە بەرنامە بۆ داڕێژرابێت بۆ لابردنی یان پووچەڵکردنەوەی هەندێک هەڵبژاردن دوای ئەوەی ئەنجام دەدرێن. ئەم جۆرە ڕەفتارانە دەتوانن لە ئەنجامی هەڵەی بەرنامەسازی(دەستكاری كردنی پرۆگرام)، هەڵەی كۆد بەنامەبەست، یان دەستکاریکردنی بە ئەنقەستەوە بێت.


🔻‎- قەڵەمی زیرەك: دەتوانرێت قەڵەمەكە بەرنامە بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی تەنها هەندێک کاندید تۆمار بکات یان هەڵبژاردنەکان بۆ کاندیدی دیاریکراو بسڕێتەوە.
(ئەمە كاتێك ڕوودەدات كە قەڵەمەكە زیرەك بێت)


🔻- پەیوەندی قەڵەمەكە بە سندوقی دەنگدانەكەوە: ئەگەر قەڵەمی هەڵبژاردنەکە بە باشی پەیوەندیەكە نەگەیەنێتە سندوقی دەنگدان یان زانیاری نادروست بگوازێتەوە، دەكرێت دەنگەکان بە دروستی تۆمار نەکرێن.
(ئەمە لەكاتێكدایە كە قەڵەمەكە بەرپرسبێت لە ئەژماركردنی كاندیدەكان)


🔻ئامێری ئەژماركردن: دەكرێت لە ئامێری ئەژماركردن پێش ئەوەی پرۆسەی ئەژماركردنەكە دەست پێبكات بە كاتێكی كەم مۆری هەڵبژێردراو بسرێتەوە و دووبارە لە جێگای كاندیدی مەبەست مۆربكرێتەوە پاشان پرۆسەی ئەژماركردنەكە دەست پێبكات( كە بۆ ئەمە تەكنەلۆژیای زۆرمان هەیە ئەم كارە دەكات نمونەیەكی زۆر سادە ئەم فیدۆیەی خوارەوەیە)
ئەم حاڵەتەش كاتێك ڕوودەدات كە
بۆکس یان ئەو سیستەمەی کە پێیەوە بەستراوەتەوە بەرنامە بۆ داڕێژرابێت بۆ گۆڕینی دەنگەکان، دەتوانرێت دیزاین بکرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی شەرعی بسڕێتەوە و دووبارە تەرخان بکرێتەوە بۆ کاندیدێکی تر. دەتوانرێت ئەمە لە ڕێگەی دەستکاریکردنی پڕۆگرامەكەوە ئەنجام بدرێت.

🔻چارەسەر:


🔻وردبینیكردنەوەی دەنگەكە: سیستەمی دەنگدانی ئەلیکترۆنی کاریگەر و متمانە پێكراو دەبێت نامەی دڵنیاكەرە بەجێبهێڵێت،بەنمونە دوای ئەوەی كە دەنگدەر دەنگەكەی خستە ناو سندوقەكە بە نامەیەك لەسەر شاشەی ئامێرەكە نیشانبدرێت كە دەنگەكە بۆ كێ ئەژماركراوە لەم حاڵەتەدا دەكرێت شێوازێك دابنرێت كە تەنیا خاوەن دەنگەكە بیبینێت!

 

🔻ڕێگەیەكییتری زۆر باش ئەوەیە كە دەنگ دەر لەیەك كاتدا دوو دەنگ بدات دانەیەكیان بۆ سندوقی زیرەك بۆئەوەی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان خێرابكات كەمەبەست لەبەكارهێنانی ئەو ئامێرانە هەر ئەمەیە، وە دەنگەكەی تر بۆ سندوقێكی ئاسایی هاوشێوەی دەنگدانی جاران، ئەو كاتە پرۆسەی وردبینیكردنەوەی دەنگەكانی هەردووك سندوقەكە هاوتادەكرێت بۆ دڵنیابوون لە راستی ئەنجامەكە.

جهاد انور
زانكۆی ڕاپەڕین

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار