zhyr

زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

دوێنێ



هاوڵاتی

١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛

ڕۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ١٠:٣٩خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە سەربازانی داگیرکەریان کردە ئامانج و بە قەنناس داگیرکەرێکیان لێکوشتن.

ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی سەربازانی داگیرکەریان کردە ئامانج و بە قەنناس یەکێکیان لێکوشتن.

لە ١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد حەشارگەیەکیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج و کامێرایەکی چاودێری داگیرکەریان تێکشکاند و دەستیان گرت بەسەر ٤٠ کغم تەقەمەنیدا. هێزەکانی پاراستنی گەل ئەم ئۆپەراسیۆنەیان بە یادی ڕێبەری پێشەنگ و نەمر بێریتان (گوڵناز کاراتاش) ئەنجامدا.

٢. دەڤەری خاکورک؛

ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گردی شەهید هێمن کردە ئامانج.

٣. ناوچەی مەتینا؛

لە ٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە شیلازێ کردە ئامانج و بە قەناس خستیانە خوارەوە.

لە ٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سێری مەتینا کردە ئامانج.

٤. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ١٨ و ٢٠ی تشرینی یەکەم تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی لە ڕۆژئاوای زاب، دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.

لە ٢٠ی تشرینی یەکەم تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاب ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.

٥. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛

ڕۆژانی ١٨ و ١٩ و ٢٠ی تشرینی یەکەم، ٦ جار هێرشکرایە سەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەربێزنێ و شەهید شەریف لە خاکورکە، مەیدانەکانی سێداری، دێریشی، زیڤکی، گردی کون، پێرووزانا، ڕبینی و گردی زەنکێل لە کاری ١٢ جار بۆردوومان کران، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان لە شیلازی و بێشیلی لە مەتینا دوو جار بۆردوومان کران، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار، ڕۆژئاوای زاب، دوو جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کران، کە کۆی گشتی دەکاتە ٢٢ هێرشی ئاسمانی.

لە ١٨ و ١٩ و ٢٠ی تشرینی یەکەم، مەیدانەکانی بەرخۆدانی گردی شەکێف و شەهید شەریف لە خاکورکە ٧ جار بۆردوومان کران، گۆڕەپانی بەرخۆدانی سێری مەتینا لە مەتینا ١٣ جار و گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب، ٤ جار بۆردوومان کران، کە کۆی گشتی دەکاتە ٢٤ هێرشی ئاسمانی.

٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار