zhyr

توركیا گەشتەكانی بۆ ئێران ڕاگرت

16 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی


هێڵی فەرمی فڕۆكەوانی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی پێگاسۆسی توركیا سەرجەم گەشتەكانیان بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە لە ئێرانەوە بۆ توركیا هەڵوەشاندەوە، ئەمەش بەهۆی مەترسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەگەڕێتەوە.

هەردوو كۆمپانیا توركییەكە سەبارەت بە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەكانیان بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە لە سۆشیال میدیا ڕاگەیاندراویان بڵاو كردەوە.

 لە ڕاگەیاندراوەكاندا هاتووە، هێڵی فەرمی فڕۆكەوانی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی پێگاسۆسی توركیا سەرجەم گەشتەكانیان بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە لە ئێرانەوە بۆ توركیا هەڵوەشاندەوە، تا سەرەتای مانگی داهاتوو هیچ پلیتێكی گەشتكردن بەرەو ئێران نافرۆشن، چونكە سەرجەم گەشتەكانیان تا كۆتایی ئەم مانگە هەڵوەشاندووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكانیان بۆ ئێران، بەهۆی مەترسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانەوە.

هاوكات، پێشتریش هەردوو كۆمپانیاكە بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە تەواو گەشتەكانیان بۆ ئێران، لوبنان و ژمارەیەك وڵاتانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگرت بوو.

ڕۆژنامەكانی ئیسرائیل بڵاویان كردوەتەوە، سوپای ئیسرائیل هەموو ئامادەكارییەكانی بۆ وەڵامدانەوە و هێرشكردنە سەر ئێرانی تەواوكردووە و هێرشەكەش گەورە و فراوان دەبێت، ئێرانیش دەڵێت: هێرشمان بكرێتە سەر وەڵامی توندمان دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار