zhyr

موراد قەرەیلان: تورکیا بە هەموو توانای خۆیەوە بە شەڕکرد دژی کورد، نەیتوانیوە ئەنجامی دڵخوازی خۆی بەدەست بهێنێت

10 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، تورکیا بە هەموو توانای خۆیەوە بە شەڕ دژی کورد نەیتوانیوە ئەنجامی دڵخوازی خۆی بەدەست بهێنێت.

دەشڵێت، وەک تەڤگەرەکەمان ئێمە دژی پڕۆسەی چارەسەری دیموکراتیک نین، بەڵام ڕێگە نادەین بە سیاسەتی فریودان، کە بە تاکتیکی "شەڕی تایبەت" بەڕێوەدەبرێت.

وتیشی: تورکیا بۆ ئەم هاوینە دەیوت "ئەم هاوینە بازنەکە تەواو دەکەین"، ئاماژەشی بەوەدا، لە نزیکترین کاتدا ئێمە قوفڵەکە دادەخەین و تورکیاش ناتوانێت لەمەدا سەربکەوێت.

جەختیشی کردەوە، شەڕ بەردەوامە، نە گەمارۆیەک ڕوویداوە، نە قوفڵ داخراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار