کەجەکە: دیومکراسیبوونی تورکیا بەندە لەسەر چارەسەرکردنی دیموکراسیانەی دۆزی کورد

6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە بارەی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و پێشهاتە نوێیەکان ڕاگەیاندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پابەندبوونی خۆی بەو پڕۆسەیە نیشاندەدات کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێشکیشیکردووە و دەشڵیت، نوێنەری چارەسەری دیومکراسیانەی دۆزی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجەلانە و ئاشتیی لە تورکیاش بە گەڕانەوە بۆ ئۆجەلان بەرقەرار دەبێت.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە:
لە ڕۆژی چوارشەمە لە مانگی تشرینی یەکەم چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، هەندێک پەیام کە ڕێبەر ئاپۆ دەیویست لەگەڵ ڕای گشتیی بەش بکرێت، بڵاوکرایەوە، دوای پێنج ساڵ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە، لەم چاوپێکەوتنەدا هەواڵ وەرگرتن لە ڕێبەر ئاپۆ ئێمە، گەلەکەمان و دۆستانمانی زۆر دڵخۆش کرد، بەڵام وەک ڕێبەر ئاپۆ ڕوونی کردەوە، گۆشەگیریت نەڕەویوەتەوە و بەردەوامە.
دەبێت مەرج و هەلومەرجی تەندروستی، ئاسایش و کاری ڕێبەر ئاپۆ دابین بکرێت.
ڕێبەر ئاپۆ بە ڕوونی دیاری کرد کە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی جێبەجێ دەکات و ڕایگەیاند کە ئەگەر هەلومەرجەکان دابین بکرێن، ئەو ڕۆڵی خۆی لە چارەسەری سیاسیی دیموکراتی کێشەی کورد دەگێڕێت، دەبێت ئەم هەڵوێستە لەلایەن هەموو کەسێکەوە باش تێبگەیەنرێت، ئەوانەی کە بۆ ئاشتیی و چارەسەریی کێشەکە هەڵوێست دەردەبڕن، بانگەواز دەکەن و پشتگیری دەکەن دەبێت نزیکبوونەوەی پێویست بۆ ئەم هەڵوێستەی ڕێبەر ئاپۆ نیشان بدەن، بۆ ئەمەش پێش هەر شتێک دەبێت هەلومەرجی تەندروستی، ئاسایش و کار دابین بکرێت، هەتا ئەم هەلومەرجانە دابین نەکرێن و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هەلومەرجی دیالۆگ و دانوستانی خێرا دروست نەکرێت، ڕاست نییە کە چاوەڕێ بکرێت ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و بە نیەتی باش هەڵناسەنگێندرێت.
دڵنیاکردنەوەی ئاشتیی بە قبوڵکردنی ڕێبەر ئاپۆ وەک لایەن دەکرێت
لایەنی چارەسەری دیموکراتی کێشەی کورد ڕێبەر ئاپۆیە، ئاشتیی لە تورکیاش بە قبوڵکردنی ڕێبەر ئاپۆ وەک لایەن دەکرێت، ئێمە وەک تەڤگەر لەو بڕوایەداین کە دیموکراتیبوونی تورکیا بە چارەسەری دیموکراتی کێشەی کوردەوە بەستراوەتەوە، چارەسەری کێشەی کوردیش بە دیموکراتیبوونی تورکیاوە بەستراوەتەوە و چەندین جار ئەم هەڵوێستەمان نیشان داوە.
ئامانجگرتنی ڕۆژئاوا پارادۆکسێکی گەورەیە
دەوترێت کە چالاکییەکەی لە ئەنقەرە ئەنجام درا لەلایەن تەڤگەرەکەمانەوە کراوە، ئەگەر ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە کرابێت، هەپەگە ڕاگەیاندنی پێویست دەدات، بەڵام وەک دەیانەوێت وا نیشان بدرێت، بە دڵنیاییەوە هیچ پەیوەندییەکی ئەم چالاکییە بە پرۆسەی پێشکەوتنەوە نییە.
سەرکەوتن و پێشکەوتن بە تێکۆشان دێتە دی
دەبێت گەلەکەمان و دۆستانمان بە زانینی ئەم ڕاستییە هەڵسوکەوت بکەن، هەموو ئەو شتانەی کە تا ئێستا بەدەستمان هێناوە بە تێکۆشان هاتوونەتە دی، هەموو پێشکەوتنەکانی کە ئێمە بەدیمان هێناوە، ئەنجامی تێکۆشانی ئێمەیە، لەمەودوا هەموو سەرکەوتن و پێشکەوتنەکان کە ئێمە بەدەستی دەهێنین بە تێکۆشان دەبێت، دەبێت ئێمە بەم هۆشیارییە مێژووییە هەڵسوکەوت بکەین و پێشخستنی تێکۆشان بکەینە بنەما.22:13
