پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بووەمەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەراورد بە دوێنی یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە. راشیگەیاند، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە.
 
لەم بارەوەیەوە شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ئاشکرایکرد، هەرچەند پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، بەڵام بە شەوان گۆڕانکاری ئەوتۆ روونادات و هەر هەست بە سەرما دەکرێت.
 
شاڵاو هیدایەت لەبارەی بارانبارینیشەوە ئاماژی بەوەکرد، کۆتایی ئەم مانگە و بەتایبەت سەرەتای مانگی داهاتوو، بارانی باش لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبارێت و لە زۆرینەی ناوچەکان پەڵە دەدات.
 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار