زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
.jpg)
6 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛
ڕۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک، سەربازانی داگیرکەر هەوڵیان دا بەرەو تونێلەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار پێشڕەوی بکەن. هێزەکانی پاراستنی گەل چاودێری ئەو جموجوڵانەی داگیرکەریان کرد و دواتر هێرشیان کردە سەریان. سەرەتا هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەک و نارنجۆکی تاکەکەسی ئەفسەری یەکەکەیان کردە ئامانج، پاشان هێرشیان کردەسەر یەکەی سەربازانی داگیرکەر. هێرشی هێزەکانی پاراستنی گەل بووە هۆی کوژرانی ٤ داگیرکەر و برینداربوونی ٢ کەسی دیکە. هێزەکانی پاراستنی گەل ناسنامەی فەرماندەی یەکەکەیان ئاشکرا کرد کە ناوی یوسفە. هێزەکانی پاراستنی گەل کاتێک بەرەو لاشەی داگیرکەرەکان پێشڕەوییان کرد، دەستیان بەسەر چەکێکی تاکەکەسی لە جۆری HK-٤١٦ و ٣٠ فیشەک و چەکێکی لەیزەر و گڵۆپێکی دەستی تایبەت بەو چەکە و دوو چەقۆ و گوللەبەندێکی هێرشبەری پارێزەر و ٣ گەنجینە و تەلەفۆنێک و واکی تۆکی لە جۆری ئاسێلسان و چەندین بەڵگەنامەدا گرت.
ڕۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٤٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم، هەندێک تەقەمەنی سەر بە تورکیای داگیرکەریان لەناوبرد.
٢. دەڤەری خاکورک؛
لە ٢٤ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ٠٢:١٠خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی قورس حەشارگەی سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی مەسکن کردە ئامانج.
٣. ناوچەی مەتینا؛
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سێری مەتینا کردە ئامانج و یەکێکیان لێکوشتن.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سێری مەتینا کردە ئامانج و یەکێکیان لێ بریندارکردن.
٤. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ٢٤ی ئۆکتۆبەر تونێلەکانی مەیدانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
٥. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛
لە ٢٤ و ٢٥ی ئۆکتۆبەردا ٨ جار هێرش کرایە سەر گۆڕەپانەکانی شێخان و سێلی و پیپاڵا و سوردی لە قەندیل و ٣ جاریش مەیدانەکانی بەرخۆدانی سونینە و بەربازنە لە خاکۆرک بۆردوومانکران. مەیدانەکانی گردی مەسکن و شەهید ئەسلان و سیداری و گردی ڕەشید ، سیانی و ئارگنی و مام نێگیر لە کاری ١١ جار بۆردوومانکران. کە کۆی گشتی دەکاتە ٢٢ هێرشی ئاسمانی.
لە ٢٤ی ئۆکتۆبەردا ٦ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەنینە و گردی شکیف و شەهید شەریف لە خاکورک بۆردوومانکران. هەروەها گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب ٥ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانکران. کە کۆی گشتی دەکاتە ١١ هێرشی ئاسمانی.
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل
