سەرۆکی جەهەپە دژایەتیی خۆی بۆ بیرۆکەی هێنانی ئۆجەلان بۆ پەرلەمان ڕاگەیاند

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی کۆماری گەل "جەهەپە" دژایەتیی خۆی بۆ چوونی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی و پێشکەشکردنی وتارێک دەربڕی.

دەڵێت، هێنانی ئۆجەلان بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی پەیامی هەبێت، بیرۆکەی دەوڵەت باخچەلییە و کارێکی ناچاریی نییە کە هەر دەبێت ڕووبدات.

ئاشکرایکرد، دەکرێت لەو شوێنەی تێیدایە و زیندانی ئیمراڵییە، دۆخی بۆ بڕەخسێندرێت و بانگەوازی خۆی بدات.

هاوکات ئۆزەل لەبارەی هۆکاری ڕەتکردنەوەی بیرۆکەکەی باخچەلی دەڵێت، ئێمە ناتوانین ببین بە بەشێک لە کارێک کە ڕووی تەماشاکردنی رووخساری کەسوکاری شەهیدەکانمانی نەبێت.


سەرۆکی جەهەپە ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە تاوەکو ئێستا نازانین ئەو پرۆسەیەی روودەدات چییە و با ئەردۆغان باسی بکا و ڕوونی بکاتەوە.

ئۆزەل پشتیوانی خۆی بۆ هەر هەنگاوێک بە ئاراستەی ئاشتی دەربڕی و گوتی، دژایەتیی پرۆسەیەک ناکەن ئاشتیی بۆ تورکیا بهێنێت و چەکدانان بڕەخسێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار